چامپیۆنزلیگ

یازیزانێکی تورکی لە ژمارەیەکی کەموێنە گەیشتەوە بە گاریس بەیڵ و ڕۆناڵدۆی دیاردە

یاریگا- عیرفان جان قەهڤەچی، یاریزانی یانەی باشاکشەهیر لە ژمارەیەکی کەموێنە چووە پاڵ هەریەکە لە گاریس بەیڵ و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی.

لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەو یایزانە تورکییە توانی سێ گۆڵ لە یانەی لایپزیگ تۆمار بکات، ئەگەرچی یانەکەشی بە میوانەکە ئەڵمانییەکەی دۆڕاند.

قەهڤەچی بەو سێ گۆڵەی، بوو بە تەنها سێیەمین یاریزانی مێژووی یانه پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە یارییەکدا هاتریک تۆمار بکات و یانەکەشی بە شکست بێتە دەرەوە.

پێشتر وەها کارێک، تەنها ڕۆناڵدۆی دیاردە لە ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مانچستەر یونایتد و، گاریس بەیڵ لە تۆتنهام بەرامبەر ئینتەر میلان ئەنجامیان دابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button