چامپیۆنزلیگگرنگترین

چۆنیەتی هەژمارکردنی ریزبەندی یانەکانی ئەورووپا

یانەی یوڤێنتۆس بەفەرمی پێش ریاڵ مەدرید کەوت لە ریزبەندی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بۆ یانەکانی کیشوەرەکەی لە کاتێکدا مەدرید لەم چەند ساڵەی دواییەدا سەرکەوتووتربووە.  ئەمەش بەهۆی سیستەمی ریزبەندییەکە.

یەکێتییەکە بەگوێرەی ئەنجامی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆلیگ، بەردەوام لە ماڵپەڕەکەیدا ریزبەندی یانەکان بڵاودەکاتەوە. ئاستە خراپەکەی ئەم دواییەی مەدریدیش ئەو یانەیەی دابەزاند بۆ پلەی چوارەم.

چۆنیەتی هەژمارکردن

یوفا پشت بە ئەنجامەکانی کۆتا پێنج وەرزی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆلیگ دەبەستێت. واتە خاوەن پلەی یەکەم ئەو یانەیەیە زۆرترین خاڵی کۆکردووەتەوە لەم وەرزەدا و لە چوار وەرزی رابردوو.

بۆ خولی پاڵەوانەکان خاڵەکان بەمجۆرەیە :

ماڵئاوایی کردن لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان – ٠.٥ خاڵ

ماڵئاواییکردن لە قۆناغی دووهەمی پاڵاوتنەکان – ١ خاڵ

گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکان – ٤ خاڵ

بردنەوە لە هەر یارییەکدا لە قۆناغی کۆمەڵەکان و دواتر – ٢ خاڵ

بەراممبەربوون لە هەر یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان و دواتر – ١ خاڵ

گەیشتن بە قۆناغی ١٦- ٤ خاڵ.

بەپێی نزیکی ساڵەکان ، ژمارەی خاڵەکان دەگۆڕێت بۆ نموونە، خاڵەکانی وەرزی ئەمساڵ زیاترە لە پێنج لەمەوبەر. هەروەها یوفا پشت بەم ریزبەندییە دەبەستێت بۆ دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی هەر وڵاتێک لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان.

ریزبەندی

بەگوێرەی ئەو هاوکێشانەی سەرەوە، ئەنجامەکەی تاوەکو گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکان بەم جۆرەیە

١- بایەرن میونشن

٢- بارسێلۆنا

٣- یوڤێنتۆس

٤- ریاڵ مەدرید

٥- ئەتڵەتیکۆ مەدرید

٦- مان سیتی

٧- پاریس

٨- مان یونایتد

٩- سیڤیلیا

١٠- لیڤەرپوول

١١- ئارسناڵ

١٢- دۆرتموند

١٣- تۆتنهام

١٤- چێڵسی

١٥- لیۆن

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button