خوولهکانی دیکە
تیروپشکی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەنجامدرا

یاریگا- کەمێک لەمەوبەر لە وڵاتی سویسرا تیروپشکی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی (خولی نەتەوەکانی ئەوروپا) ئەنجامدرا، کە هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی (ئیتاڵیا، فەڕەنسا و بەلجیکا و ئیسپانیا) سەرکەوتبوون بۆ ئەم قۆناغە.
لە ئەنجامی تیروپشکەکەشدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە، هەڵبژاردەی بەلجیکاش بەرامبەر فەڕەنسا یاری دەکات.
واش بڕیارە یاریەکانی قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتایی، لە بەرواری 10/10/2021 لە وڵاتی (ئیتاڵیا) بەدیاریکراوی لە شارەکانی میلان و تۆینۆ ئەنجام بدرێت.