چامپیۆنزلیگ

پێرلۆ: بۆ بردنەوە دەچینە بارسێلۆنا

یاریگا- ئەندریا پێرلۆ ، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێی وایە بردنەوە لە دینامۆكیێڤ شتێكی ئەرێنیە بەڵام نابێت تەنها بەوە ڕازی بن.

لە دوای یاریەكە پێرلۆ ووتی: بردنەوە زۆر گرنگ بوو بۆمان، ئێمە بەرەو پێشەوە دەچین و بەردەوام دەبم لە كارەكەم، نابێت ڕازی بین و دەبێت هەموو یاریەك بەرەو پێشەوە بچین.

هەروەها ووتیشی: هەست دەكەم ئامادەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا ،ئەم یاریانە دەبێت زۆر بە ووردی خوێندنەوەی بۆ بكەیت، دەچینە كامپ نۆو بۆ بردنەوە.

بارسێلۆنا پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ و یوڤێنتوس لە ڕیزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button