چامپیۆنزلیگ

كومان: ئەفسانەیەكی ڕیاڵ مەدرید هۆكاری بەرەوپێشچوونی ئاستی گریزمانە

یاریگا- ڕونالد كومان، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ئەو ڕۆڵەی كرد كە خۆرخی ڤاڵدانۆ دەیگێڕیت و بووە هۆی باشتر بوونی ئاستی گریزمان.

گریزمان توانی بۆ سێیەم یاری لەسەر یەك گۆل بۆ بلاوگرانا تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: یاریەكی مەزنمان كرد بەتایبەت لە نیوەی یەكەمدا، چەندین هەلی گۆڵكردنمان. درووستكرد و گۆڵیشمان تۆمار كرد، دڵ خۆشم بەوەی لە نیوەی یەكەمدا ڕوویدا.

هەروەها ووتیشی: هەموو كات و لە هەموو یاریەك بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێین ، هیوادارین بتوانین یاری داهاتووش ببەینەوە و قۆناغی كۆمەڵەكان بە 18 خالەوە تەواو بكەین، بەلام ئێستا ئەوەی بیری لێدەكەینەوە بردنەوەیە لە قادش لە خولی ئیسپانی.

سەبارەت بە ئاستی گریزمان ووتی:”هیوادارم ڤاڵدانۆ هەموو هەفتەیەك بێت” لە ئاماژەیكدا بۆ ئەوەی لە دوای لێدوانەكەی گریزمان لەگەلی ئاستی بەرز بووەتەوە.

هەروەها ووتیشی: گریزمان بە سەختی كار دەكات و بەردەوامە لە تۆماركردنی گۆڵ و ئەوە ئەوەیە كە ئێمە پێوویستمانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button