جیهان

کوڕەکەی مارادۆنا داواکارییەکەی لە سەرجەم ئەو یانانە هەیە باوکی یاری بۆ کردوون

یاریگا- کوڕەکەی مارادۆنا داواکارییەکی لە سەرجەم ئەو یانانە هەیە کە باوکی بە درێژایی ژیانی پیشەگەرێتی یاریی بۆ کردوون.

لە گفتوگۆیەکیدا کە مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتە. کوڕە گەورەی مارادۆنای ئەفسانە کە هەفتەی پێشوو کۆچی دوایی کرد، لە بارەی کێشانەوەی درێسی ژمارە 10ی یانەکانی باوکیەوە دەڵێ: “لەو یانانەی یاریی بۆ کردوون باوەڕم وایە درێسەکانی بکێشرێتەوە، بەوەی بارسێلۆناشەوە بەبێ گومان.

دیگۆی ئەفسانە لە کاروانی وەرزشیدا یاریی بۆ ئەرجەنتینۆس جونیۆرز 1976-1981,  بارسێلۆنا 1982-1984،  بۆ ناپۆلی لە ساڵانی 1984-1991، بۆ سێڤیای ئیسپانی 1992-1993، یانەی نیوێڵز ئۆڵدبۆیز 1993-1994, دواترینیشیان بۆکا جونیۆرز 1995-1997 کە لە سەرجەمیاندا ژمارە 10ی پۆشیوە.

بۆ زانین، ناپۆلی لە ساڵی 2000 بۆ هەمیشە ئەو درێسەی کشاندەوە و هیچ یاریزانێک نایپۆشێ. دوو ساڵ دواتریش فیفا ڕێگری کرد لەو بڕایارەی ئەرجەنتین کە ژمارە 10 هەڵبگرن. دوای مارادۆنا، مێسی زۆرترین ماوە پۆشیویەتی چ لە بارسا یاخود تانگۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button