چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

ڕاهێنەری پۆرتۆ گاڵتە بە گواردیۆلا دەكات:” خەفەتبار دەبم ئەگەر وەك ئەو شكست بهێنم”

یاریگا- ڕاهێنەری پۆرتۆ سێرجیۆ كۆنسیساو، گاڵتە بە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەكات، دوای ئەوەی گواردیۆلا هێرشی كردە سەرشێوازی یاریكردنی پۆرتۆ.

گواردیۆلا بێزاری خۆی سەبارەت بەو شێوازە بەرگریەی پۆرتۆی دەربڕی كە پەیڕەوی دەكەن لە یاریەكانی چامپیۆنسلیگ، ئەمەش بووە هۆی توڕە بوونی ڕاهێنەرەكەی پۆرتۆ.

ڕاهێنەرەكەی پۆرتۆ سەبارەت بە ناڕازی بوونی پیپ ووتی: لەو باوەڕەدام ئەو لە شێوازی یاریكردنی ئێمە ناڕەحەت نیە، بەڵكو بەهۆی ئەوەوەیە كە ناتوانێت ئەو ئامانجانە بەدەستبهێنێت كە خەونی پێوە دەبینێت لە مانچستەر سیتی.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر من لە شوێنی ئەو بم و ئەو هەمووە پارەیە خەرج بكەم ونەتوانم هیچ چامپیۆنسلیگێك ببەمەوە، ئەوا هەمان شێوەی ئەو دڵتەنگ دەبووم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!