ئیسپانیاچامپیۆنزلیگیاریگا

ڤاڵڤێردی زیاتر لە نیوەی یاریزانە سەرەکییەکانی پشوو پێ دەدات بەرامبەر سێڵتاڤیۆ

یاریگانێت- لەپێناو ئامادەگیی زیاتر بۆ یارییەکەی سێشەممەی ئەم هەفتەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ، ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی پشوو بە نزیکەی هەموو یاریزانە سەرەکییەکانی دەدات بۆ یاری ئەمشەویان بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ.

ئەو یاریزانانەی بارسا پشوویان پێ دەدرێت لەلایەن ڕاهێنەرەکەیانەوە هەشت یاریزانن و بریتین لە هەریەکە لە تێر شتیگن، جێرارد پیکێ، جۆردی ئالبا، سێرجی ڕۆبێرتۆ، لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی. ئەوە لە کاتێکدا ڕاکیتیچ و بۆسکێتس بەهۆی ڕاگیرانەوە یاری ناکەن.

ئەمشەو کاتژمێر 9:45 خولەک بارسێلۆنا دەبێتە میوانی سێڵتاڤیگۆ لە میانی یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانی و بلاوگرانا بە فەرمیی نازناوەکەیان مسۆگەر کردووە. سێشەممەی ئەم هەفتەیەش ڕوو دەکەنە ئانفیڵد بۆ ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یاری چوونیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە نێو کامپ نو کۆتایی پێهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button