جیهان

“لیڤاندۆڤسکی باشترین یاریزانی جیهانە”

یاریگا- لۆتار ماتیۆسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی دوودڵی پیشان نەدا لەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی باشترین یاریزانی جیهانە.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی، ماتیۆس گوتی: “لیڤاندۆڤسکی تەنها باشترین هێرشبەری جیهان نییە، ئەو بۆتە یاریزانێکی تەواو بێخەوش و ئەم ساڵ باشترین یاریزانی جیهانیشە.”

لیڤا کە ساڵی 2020 توانی پێنج نازناو لەگەڵ بایەرن میونخ بباتەوە، بۆ خەڵاتی باشرینی جیهان ڕکابەری ئەستێرەکانی وەک ڕۆناڵدۆ، مێسی، نێیمار، موحەمەد سەڵاح، ڤان دایک، سادیۆ مانێ، مباپێ و کیڤن دیبروین دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button