ئیتاڵیاگرنگترین

یاریزانانی یۆڤی نازانن پیرلۆ چی دەوێت!

یاریگا-ئەنجامەکانی یوڤێنتۆس لەگەڵ ئەندریە پیرلۆ لە خولی ئیتاڵی دڵخۆشکەرنین و رۆژنامەیەکیش باسی هۆکارەکەی دەکات.

کۆریێری دیلۆ سیێرای ئیتاڵی  دەڵێت  یاریزانانی یوڤی تێناگەن لە پیرلۆ و ئەو راهێنەرە باسی کێشە تەکتیکییەکانیان لەگەڵ ناکات.

راپۆرتەکەی دیلۆ سیێرا دەڵێت  ئیگۆ تودۆری یاریدەدەر باسی لایەنە تەکتیکییەکان بۆ یاریزانەکان دەکات و رۆبێرتۆ بارۆنیۆی یاریدەدەری دووهەم رێنمایی دەدات بە یاریزانەکان و پیرلۆ زۆرینەی کات بێدەنگە. یاریزانانی وەکو دیبالا و کولوسێڤسکی تێناگەن راهێنەر چی دەوێت لێیان و ئەمە بۆ چەند یاریزانێکی دیکەش دروستە.

کێشەیەکی دیکەی بیانکۆنێری زۆر پشتبەستنە بە رۆناڵدۆ و لەسەرجەم ئەو چوار یارییەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەشداری نەکردووە، یۆڤی تامی سەرکەوتنی نەکردووە.

یانەکەی تورین شەش خاڵ لە دوای ئەیسی میلانی پێشەنگەوەیە و  لە پلەی چوارەمی ریزبەندی کاڵچیۆ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button