ئیسپانیا

كومان ستایشی ئاستی گریزمان دەكات

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی هێرشبەری یانەكەی گریزمان دەكات دوای ئەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر ئۆساسۆنا پێشكەشی كرد.

گریزمان ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لەسەركەووتنی بارسێلۆنا بە چوار گۆڵی خاوێن.

لە دوای یاریەكە كومان ستایشی گریزمانی كرد و ووتی: ئەمڕۆ ئاستی ڕاستەقینەی گریزمانمان بینی، بە ئازادی یاری كرد و ئارامی پێوە دیار بوو بۆیە توانی ئاستێكی بەرز نیشان بدات.

” گۆڵێكی تۆمار كرد و گۆڵێكیشی درووست كرد، ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لەسەركەووتنی بارسێلۆنا ، هەر ئەمەشە کە لە سەرەتای وەرزەوە چاوەڕێی دەکەین، بۆیە من پێی دڵخۆشم”.

لە كۆتایشدا ووتی: بەهۆی جوڵە ناوازەكانی ئەمڕۆیەوە و تۆماركردنی گۆڵێك وا دیارە ئێستا زیاتد هەست بە ئارامی دەكات و ئەوەش شتێكی دڵخۆشكەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button