ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانانی ئەیسی میلان بە شێوازێکی سەیر ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا

یاریگا
ئەیسی میلان لە گەڕی نۆیەمی سێریائەی میوانداری فیۆرێنتینای کرد و یارییەکەشیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری رۆسێنەری ماوەیەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەم هۆیەوە کەرەنتین کراوە و لە ماڵەوە سەیری یارییەکان دەکات، چەند یاریزانێکیشی دوای بردنەوەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ڤیۆلا لە رێگەی واتس ئاپەوە پەیوەندیان پێوە کرد و ئاهەنگی سەرکەوتنیان لەگەڵ گێڕا و ئەم دیمەنەش کاردانەوەیەکی گەورەی لە میدیاکانی ئیتاڵیا بە دوای خۆیدا هێناوە.

ئەیسی میلان ئەم وەرزە لە خولی ئیتاڵیا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ پێشەنگایەتیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button