ئیتاڵیا

ناپۆلی ڕەنگی درێسەكەی دەگۆڕێت وەك ڕێزێك بۆ مارادۆنا

یاریگا- یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند ،ڕەنگی درێسەكەیان دەگۆڕن وەك ڕێزێك بۆ مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی یانەكە و لە یاریەكەی ڕۆما ئاشكرای دەكەن.

یانەی ناپۆلی ڕایگەیاند كە پلانیان هەیە كە درێسی چوارەم ئاشكرا دەكەن لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵی بەرامبەر ڕۆما.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كەمێك پێش ئێستا لەلایەن یانە ئیتاڵیەكەوە ڕاگەیاندرا كە ئەو درێسە دەبێتە ڕێزێك بۆ دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی كۆچكردوو.

لە لێدوانەکەدا یانەکە نوسیویەتی:”ساڵی ڕابردوو لەگەڵ “کاپا” قسەمان کرد و بیرۆکەیەکی زۆرمان بۆ هات لەبارەی دیزاینێک بۆ یاریەکی تایبەت بە دیگۆ
ئارماندۆ مارادۆنا”

” ئێمە بەهیوای ئەوە بووین مارادۆنا خۆی ئەو درێسە ببینێت ڕەنگە ئەو خۆی لەبەری بكردایەو هەمان پەڕۆشیمان هەست پێبكات ”.

هەروەها ئاماژەشیان بەوە كردووە كە لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵی بەرامبەر ڕۆما لەبەری دەكەن.

مارادۆنا باشترین ساڵەكانی خۆی لە ناپۆلی بەسەربرد و لەوێ وەك ئەفسانەیەك خزمەتی كرد ودوای مردنی شارەكە گریانێكی زۆری بە خۆیەوە بینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button