ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

برونۆ فێرناندێز هۆکاری پێدانی لێدانە سزاکە بە ڕاشفۆرد ڕوون دەکاتەوە

یاریگا- برونۆ فێرناندێز هۆکاری ئەوە باس دەکات بۆچی جێبەجێ کردنی لێدانه سزاکەی شەویڕابردووی سپاردە مارکۆس ڕاشفۆرد.

مان یو لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی ئەستەنبووڵ باشاکشاهیری تورکی کرد و توانی 4-1 لە میوانەکەی بباتەوە لەو یارییەی کە جارێکیتر درەوشانەوەی فێرناندێزی درەوشایەوە. ناوبراو لە ئەگەری ئەوەدا بوو هاتریک تۆمار بکات کاتێک لێدانێکی سزا بۆ یانەکەی دروست بوو، بەڵام ئەستێره پورتوگالییەکە دای بە ڕاشفۆرد و دوای یارییەکەش بە BT Sportی گوت: “بێ گومان هەموو یاریزانێک دەخوازێ هاتریک تۆمار بکات بەڵام لە دوای یارییەکەی پریمەرلیگمان بە ڕاشفۆردم گوت پەناڵتییەکیتر تۆ لێی جێبەجێی بکە. ئەوەم لە بیره، وە لەبەر ئەوەش کە ڕاشفۆرد یەکێکه لە گۆڵکارەکانی چامپیۆنزلیگ بۆیە پێم وابوو ئەوە بۆ ئەو گرنگە تا متمانەی هەبێت.”

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بە گۆڵێک کەمتر لە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی کە خاوەنی شەش گۆڵە بۆ دۆرتمۆند، بە پێنج گۆڵ هاوشانی ئەلڤارۆ مۆراتای یوڤێنتوس ڕکابەریی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگن تا ئێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button