چامپیۆنزلیگ

ئەلینا: دووبارە هەستم كرد كە یاریزانی تۆپی پێم

یاریگا- یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنا کارلیس ئەلینا ، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردن لە یاریەكەی بەرامبەر دینامیۆ کیێڤی ئۆکرانی، کە یانەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی بردەوە.

ئەلینیا لە وتەکانیدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت:”دووبارە هەستم كرد كە یاریزانی تۆپی پێم ، خۆشحاڵم کە دووبارە بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن، بەڵام گرنگترین شت بردنەوەی یاریەكە و خۆئامادەکردنە بۆ قۆناغی داهاتوو”.

”یارییەکی قورس بوو بەرامبەر ڕکابەرێکی سەرسەخت، ئەمڕۆش یارییەکی مەزنمان کرد و سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا”.

وتیشی “بێگومان دەمەوێت لێرە بمێنمەوە، لە باری جەستەیییەوە باش دیارم ئەگەر بە من بێت، هەموو ژیانم لێرە دەبم”

سەبارەت بە بەدەستهێنانی خولەكی زیاتری یاریكردن ووتی: ”پێموایە تاکە ڕێگا ئەوەیە کە لە ڕاهێناندا بە سەختی کار بکەم، خەریکە هەست بە باشتر بوون دەکەم خۆشحاڵم بەبوونی ئەم دەرفەتە ، یاریکردن لەگەڵ تیمی یەکەم ئەوپەڕی هەوڵی دەوێت ، چونکە ئێمە باشترین یانەین لەجیهاندا ” .

بابەتی زیاتر

Back to top button