ئیسپانیا

گریزمان: پرچم کەم ناکەمەوە تەنانەت ئەگەر بارسێلۆناش داوام لێ بکات!

یاریگا- ئەنتوان گریزمان، یاریزانی بارسێلۆنا بێدەنگی شکاند لە بەرامبەر ئەو هەموو ڕەخنەیەی ئاراستەی دەکرێ.

گریزمان لە ئێستادا یەکێکە لە زۆرترین یاریزانه ڕەخنە لێ گیراوەکانی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی ونبوونی ئاستیەوه. کار گەشتۆتە ئەوەی خۆ-تێ-هەڵقورتاندن بۆ ژیانی کەسیی ناوبراو سەربکێشێ لەلایەن نزیکەکان و هاندەرانی بلاوگراناوە که ئاست خراپیی گریزۆیا بۆ شێوازی پرچی دەگەڕێننەوە.

لە چاوپێکەوتێکی نوێیدا لەگەڵ Universo Valdano وەڵامی هەموو ئەوانەی دایەوە و گوتی: “پرچم هەروا بە درێژیی دەهێڵمەوە تەنانەت ئەگەر ئەوانیش [بارسێلۆنا] داوام لێ بکەن کورتی بکەوە. ئەمە خواستی منداڵەکانم و هاوسەرەکەمە و دەیانەوێت پرچم وابێ.”

ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێکە ئەستێره فەڕەنسیەکە بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ ئەتڵەتیکۆ مەدریدی بەرە و بارسا بەجێ هێشت و لەو کاتەوە نەیتوانیوە هەمان ئەنتوان گریزمانەکەی ڕۆخی بلانکۆس پیشان بداتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button