یاریگا–
رۆناڵد کومان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یاریی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە و میسی بەشداری یارییەکە ناکات.
ماڵپەری فەرمی بلاوگرانا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەیان بۆ یاریی داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ بانگهێشت کراون و لە لیستەکەدا هەر یەکە لە جێرارد پیکێ، سێرجی رۆبێرتۆ و هەروەها ساموئێل ئۆمتیتی بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراون و ئەوەی چاوەڕوانەکراویش نەبوونی ناوی لیۆنێل میسیە لە لیستەکەدا و بلاوگرانا بە بێ ئەو چوار یاریزانەی رووبەڕووی رکابەرەکەی دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بریارە سبەی سێ شەممە لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ لە ئۆکراینا ببێتە میوانی یانەی دینامۆکیەفی ئەم وڵاتە.