ئینگلتەرا

لیڤەرپول ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد دوای بردنەوەیان لە لیستەر سیتی

یاریگا- یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی لە مێژووی بەشداریكردنی خۆی لە پریمەرلیگ تۆمار كرد.

لیڤەرپول بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كرد دوای ئەوەی توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە لیستەر سیتی بباتەوە.

بەم سەركەوتنە لیڤەرپول توانی 64 یاری لەسەر یەك تووشی شكست نەبێت لە نێو یاریگای خۆی لە پریمەرلیگ.

دواین شكستی لیڤەرپول لە ئەنفێڵد دەگەڕێتەوە بۆ ئەپریلی 2017 كاتێك بەرامبەر كریستال پاڵاس دۆڕا، لەو كاتەوە تا ئێستا تووشی شكست نەهاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button