ئینگلتەرا

مۆرینهۆ حەوت تاقیکردنەوەی ئێجگار قورسی لە پێشە

یاریگا- کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بۆ زۆرێک لە ڕاهێنەرانی یانەکان وەک مژدەیەک بێ، بۆ جۆزێ مۆرینهۆ دەستپێکی زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی ئێجگار زەحمەتە کاتێک پریمەرلیگ دەست پێ دەکاتەوە و تۆتهنام خشتەی یارییەکانی خۆی دەبینێتەوە.

سپێرس ئەمشەو بەرامبەر مان سیتی یەکێک له قورسترین ئەزموونەکانی چەند هەفتەی داهاتووی خۆی دەست پێ دەکات و یاری دوای یاریی دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قورس ئاماده دەکات بەم شێوەیە:

تۆتنهام x مان سیتی (ئەشەو کاتژمێر 8:30)

چێڵسی x تۆتنهام 11/29

تۆتنهام x ئارسیناڵ 12/5

کریستاڵ پاڵاس x تۆتنهام 12/5

لیڤەرپووڵ x تۆتنهام 12/16

تۆتنهام x لیستەر سیتی 12/19

وڵڤرهامپتن x تۆتنهام 12/26

ئەوەی جێی ترسی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکەیە، سەرجەمی ئەو حەوت یانانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە ئێستادا 10 یانەکەی ڕیزەبەندی پریمەرلیگن جگە لە ئارسیناڵ کە پلەی 11ی گرتووه. ئەوە و، لەگەڵ یارییەکانی یۆرۆلیگ و پاڵەوننێتی نێوخۆی هەر لەو ماوەیەدا.

ئەنجامی ئەو حەوت یارییە دەریدەخات داخۆ چی بەسەر پێگەکەی تۆتنهامدا دێت کە ئێستا بە تەنها خاڵێک لە دوای لیستەر سیتی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button