ئه‌ڵمانیا

بچووکترین یاریزان لە مێژووی خولی ئەڵمانیدا بەشداری کرد

یاریگا- خولی ئەڵمانی ڕیکۆردێکی نوێ بەخۆوە بینی لە یاریی نێوان هێرتا بەرلین و بروسیا دۆرتمۆند کە 2-5 لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی هات.

چەند ڕۆژێکه میدیاکانی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن یوسوفا موکۆکۆ یەکەم یاری پیشەگەرێتی خۆی بە رێسی دۆرتمۆندەوە ئەنجام دەدات و دەبێته بچووکترین یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگا.

ئەوە ڕوی دا و، لوسیێن ڤاڤرێن لە خولەکانی کۆتاییدا هێرشبەرە ئەڵمانییەکەی خستە یاریگاوە.

موکۆکۆ تەمەنی تەنها 16 ساڵ و یەک ڕۆژە و هەر دوێنێ یادی 16 ساڵەی ڕۆژبوونی کردەوە. له کامیرۆن لەدایک بووە و بۆ تیمی خوار 20 ساڵانی مانشافت یاری دەکات.

ناوبراو توانایەکی نایابی لە گۆڵ تۆمارکردندا هەیە و چاوەڕێی ئاییندەیەکی پرشنگداری لێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button