ئیسپانیا

ئۆبلاك باس لە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات

یاریگا- یان ئۆبلاك ، گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ڕوونیكردەوە كە چۆن یانەكەی دەتوانێت لە بارسێلۆنا بباتەوە لە هەفتەی داهاتوو.

بارسێلۆنا شەوی شەممە دەبێتە میوانی ئەتلەتیكۆ مەدریدی لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا گۆڵپارێزەكەی ئەتلەتیكۆ ووتی: ئەو جۆرە یاریانەیە كە دەمەوێت بەشداری بكەم، خۆشحالم كە لە یاریگادا بم و خۆشحالم بتوانم بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بكەم.

هەروەها ووتیشی: بەرامبەر یانەیەكی گەورە یاری دەكەین، یاریزانی نایابیان هەیە، پێموابێت ئێمە ئامادەین بۆ ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، هیوادارم بتوانین ئەو ئەنجامە بەدەستبهێنین كە بەدوایدا دەگەڕێین.

” دەزانین یاریەكە زۆر سەخت دەبێت و چەند سەختیش دەبێت بردنەوە لە بارسێلۆنا ، دەبێت بەرگریەكی باش بكەین و هێرشی زۆر تا بتوانین بیبەینەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button