ئه‌وروپائیسپانیا

نوێترین زانیاریی لەسەر داهاتووی رامۆس

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێدەچێت بەم زووانە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێ بکرێتەوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە، دواجار کارگێری شاهانەکان لەسەر بریاری فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەیان بە مەرجەکانی بەرگریکاری یانەکەیان رازی بونە و بەم زووانە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێ دەکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ووردەکاری موچەکەی دەست نەکەوتووە.

رامۆس گرێبەستەکەی هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، تەنها مەرجیشی بۆ نوێکردنەوەی ئەوە بوو بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستە تازەکەی نوێ بکرێتەوە، چونکە ئەو یاریزانانەی تەمەنیان لە سەروی 30 ساڵیە، تەنها وەرزێک گرێبەستەکەیان نوێ دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button