ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس دواجار قسەی خۆی کرد

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات تاوەکو ئێستا بیری لەوە نەکردووەتەوە بیر لە وازهێنانی یاریی نێودەوڵەتی بکاتەوە.

بەرگریکارەکەی لارۆخا سەبارەت بە داهاتووی خۆی و تێپەڕاندنی ریکۆردی بوفۆن گووتی ” تاوەکو ئێستا بیرم لەوە نەکردووەتەوە کەی واز لە هەڵبژاردەکەم دێنم، هەوڵێکی زۆرمداوە تاوەکو گەیشتمە ئەم رۆژە و دڵخۆش بووم کاتێک توانیم ریکۆردی یاریزانێکی وەکو بوفۆن تێپەڕێنم و لەمەودواش هەر خۆم لێدانە سزاکان جێبەجێ دەکەم “.

رامۆس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد تا ئەو کاتەی توانا جەستیەکانی رێگەی پێبدەن، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button