عێراق

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێڕاق نایەوێت وێنەی بگرن

یاریگا- یاریزانی یانەی شوڕتەی عێڕاقی (مەحەمەد مەزهەر) کەئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاقە داوای لەوێنەگری هەڵبژاردەکە کردووە وێنەی نەگرێت چونکە لەپێشوتردا گاڵتەی زۆری پێکراوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەهۆی ڕوخساریەوە.

ئەمەش داخێکی زۆری بەدوای خۆی داهێنا و ئێستایاریزانە ئەستێرەکانی پێشووکەسایەتیە بەنێوبانگەکانی عێڕاق لەتۆڕەکۆمەڵایەتەکان شاڵاوی پشتگیری کردنیان بۆیاریزانی ناوبراودەردەبڕن.

مەحەمەد کەلەهێلی ناوەڕاست یاری دەکات بۆدوویاری دۆستانەکەی بەرامبەر ئەردەن و ئۆزباکستان لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق کاتانیچەوە بانگهێشت کراوە کەیاریەکان وەک ئامادەکاریە بۆ پاڵاوتنی یەکەمی مۆندیالی 2022ی وڵاتی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button