خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ بووەتە هۆی توڕەبوونی هاونیشتیمانیەکانی

یاریگا
پێش دەست پێکردنی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و فەڕەنسا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، رۆناڵدۆ و سیلڤا لە کاتی ووتنەوەی سرودی نیشتیمانی گاڵتە دەکەن و ئەمەش بووەتە هۆی توڕەبوونی هاونیشتیمانیەکانیان.

رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگاڵی بڵاویکردووە ئەو کاتەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەیان خەریکی ووتنەوەی سرودی نیشتیمانی بوون، رۆناڵدۆ کاتێ کە سرودەکە وەستا و تەنها موزیک دەژندرا، بە ئەنقەست سرودەکەی دەگوتەوە و بێرناردۆ سیلڤاش خۆی پێ رانەگیرا و پێدەکەنی، بۆیە ئەم کارەی ئەوان کاردانەوی زۆری هاونیشتیمانیەکانی لێکەوتووەتە.

هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵی هەڵگری نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا یارییەکەی بەرامبەر فەڕەنسا دۆڕاند و نەگەیشتنە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button