ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی: ماسكیرانۆ وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند

یاریگا- خافێر ماسكیرانۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەكانی بارسێلۆنا و لیڤەرپول وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

ماسكیرانۆ لە ساڵەكانی 2010-2018 لەگەڵ بارسا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە وسەرجەم نازناوەكانی بردووەتەوە،یەكێك بووە لە ئەفسانە و سەركردەكانی یانەكە.

هەروەها لە دوای مۆندیالی 2018 وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و لەگەڵ تانگۆ بۆ ماوەی 15 ساڵ یاریی کرد و توانی سێ گۆڵیش بکات.

ماسكیرانۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای یاری یانەكەی بەرامبەر ئەرجەنتینیۆس جۆنیۆرز ووتی: بڕیارمدا بەشێوەیەكی یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنم، زۆر بیرم كردەوە پێشتر و بڕیارمدا لە دوای ئەمڕۆ یاری نەكەمەوە.

هەروەها ووتیشی: بڕیارێكی سەخت بوو، بە هەموو ئەوەی ژیاوم پێشكەشی تۆپی پێم كردووە، بەڵام دوای بیركردنەوەیەكی دوور و درێژ بڕیارمدا یاریگا بۆ هەمیشە جێبهێڵم.

”دەمەوێت سوپاسی ئیدارەی یانەی ئیستوندیانتس بكەم كە ڕێگەیاندام لە ئەرجەنتین واز لە یاریكردن بهێنم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button