ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەگوێرۆ کلیلی گواستنەوەی مێسییە بۆ مان سیتی

یاریگا-داهاتووی لیۆنێل مێسی روون نیە و چەند یانەیەکیش لە ئێستاوە هەوڵی پەلکێشکردنی ئەفسانە زیندووەکە دەدەن.

پاریس و مان سیتی زیاتر لە هەمووان ناودەبرێن بەڵام بوونی ئەگوێرۆ لە ستیزن کاریگەردەبێت بۆ قایلکردنی هاوتا ئەرژەنتینییەکەی. چونکە بەگوێری ئێلچیرینگیتۆ مێسی دوو مەرجی هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە مان ستی ئەویش مانەوەی ئەگوێرۆ و پیپ گواردیۆلان لە یانەکە.

مێسی لەگەڵ گواردیۆلا باشترین پێنج وەرزی خۆی بەسەربردووە و تێیدا سێ لالیگا و دوو خولی پاڵەوانەکانیان بەرزکردەوە. هەروەها لەگەڵ ئەگوێرۆ هاوڕێیەکی نزیکن و دوای لەدەستدانی سوارێز لە بارسێلۆنا رەنگە مێسی پیویستی بە هێرشبەرێکی دیکەی سەرەڕم بێت کە بتوانێت متمانەی پێبکات.

هاوینی داهاتوو گرێبەستی ئەگوێرۆ لەگەڵ مان سیتی بەسەردەچێت و مانەوەی گواردیۆلاش تا ئێستا جێگەی گومانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button