ئه‌وروپائینگلتەرا

رەحیم ستێرلینگ تووشی پێکان بوو

یاریگا
رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی مانچێستەر سیتی ئەم وڵاتە تووشی پێکان بووە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووە، دوای ئەوەی جۆی گۆمێز بەرگریکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە کامپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆش هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان تووشی پێکان بوو و ئەستەمە بەشداری یاریی ئەمشەوی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەلجیکا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە بریارە سبەی پشکنینی زیاتر بۆ رەحیم بکرێت و دواتر وادەی تەواوەتی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان دیاریی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button