ئیسپانیا

ئەو یاریانەی كە ئەستێرەكەی بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداری بكات بەهۆی پێكانەوە

یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا جۆری پێكانەكەی سێرجیۆ بۆسكێتسی ڕاگەیاند ، دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر سویسرا تووشی پێكان هات.

بۆسكێتس بە شێوەی سەرەكی بەشداری یاریەكەی كرد بەلام بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند كەوا لە ئەژنۆی چەپیدا هەست بە ئازار دەكات و جۆری پێكانەكەی بۆسكێتس سەخت نیە و سبەینێ پشكنینی زیاتری بۆ ئەنجام دەدرێت.

بە پێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاس یاریزانەكە پێكانێكی سوكی هەیە لە ئەژنۆیدا و بۆ ماوە دوو تا سێ هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

هەروەها ئەوە دلنیاكراوەتەوە كە یاریزانەكە بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت بەشداری یاریەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە خولی ئیسپانی و دینامۆكیێڤ لە چامپیۆنسلیگ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button