ئینگلتەرا

گارسیا: ئەمڕۆ لە مانچستەر سیتیم و سبەینێ نازانم

یاریگا- ئیریك گارسیا، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە لێدوانیدا بۆ میدیاكان دووپاتیكردەوە هێشتا یاریزانی مانچستەر سیتیە.

گارسیا سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ووتی: من ئێستا یاریزانی مانچستەر سیتیم و نازانم لە داهاتوودا چی ڕوودەدات.

هەروەها ووتیشی: من سوپاسی مانچستەر سیتی و گواردیۆلا دەكەم، دەزانم ئەو ئەزمونەی لێرە بە ڕاهێنەرایەتی ئەو بەسەرم برد هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەو شتە باشانەی هاتووەتە ڕێم لە ژیانی وەرزشیم.

” ئەمڕۆ من لێرەم و یاریزانی سیتیم، نازانیت سبەینێ لە كوێ دەبیت، ڕەنگە ئاستت دابەزێت یان پێكان بێتە ڕێت بۆیە ناتوانیت پێشبینی بۆ داهاتوو بكەیت”.

بەرگریكارە لاوەكەی سیتیزن كۆتا وەرزی گرێبەستەكەیەتی و بڕیاریداوە یانەكەی جێبهێڵێت تا ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button