ئیتاڵیا

تاککیناردی : ئێریکسن بە کەڵکی ئینتەر نایەت

یاریگا-ئالیسیۆ تاککیناردی ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتۆس پێی وایە ئێریکسن دەبێت بەزوویی ئینتەر جێبهێڵێت و بۆ یانە ئیتاڵییەکە سوودی نیە.

تاککیناردی بۆ رادیۆی تی ئێم دەبلیو وتی “هەر کاتێک پێدەنێتە نێو یاریگا هەستی پێدەکەیت هیچ حەزێکی نیە بۆ یاریکردن و بۆ گۆڕانکاری دروستکردن لە یارییەکە، بەم شێوازە زیان بە وینەی خۆی دەگەیەنێت. لە تۆتنهام باش بوو چونکە لە باڵەکان یاریزانی خێرایی لەگەڵ بوو بەڵام بۆ پێکهاتە ٣-٥-٢ ـەکەی کۆنتی ناگونجێت. رەنگە هەر لە ئیتاڵیا بتوانێت لەگەڵ پلانەکانی ناپۆلی و میلان خۆی بگونجێنێت بەڵام بۆ ئینتەر نا لوێت”.

ئێریکسن کە ساڵانێک بە یەکێک لە باشترینەکانی پریمەرلیگ هەژماردەکرا ئەوەی نەشاردووەتەوە رەنگە لە گواستنەوەی زستانەدا ئینتەر جێبهێڵێت. یەکێک لە ئەگەرەکانیش گەڕانەوەیە بۆ تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button