ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

بارسێلۆنا لەگەڵ بەرگریکارێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئێریک گارسیا بەرگریکاری لاوی یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێکەوتن و ئەم یاریزانە هاوینی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە کارگێری بلاوگرانا هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆریدا بەرگریکارە 19 ساڵانەکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام ستیزن ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت، ئێستاش ئەو یاریزانە کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و یانەکەی بەرەو هەرێمی کەتەلۆنیا جێدێڵیت.

گارسیا ئەو کاتەی تەمەنی 16 ساڵ بوو، ئەکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکە کرد و هاوینی داهاتووش دەگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button