ئه‌وروپا

ئۆبامیانگ وەڵامی تۆنی کرۆس دەداتەوە دوای ئەوەی بە گێل ناوی برد

یاریگا- تۆنی كرۆس ، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هێرشدەكاتە سەر ئەوانەی زیادەڕەویی دەكەن لە ئاهەنگگێڕانی تۆماركردنی گۆڵ بە تایبەت گریزمان و ئۆبامیانگ.

لێدوانەكانی كرۆس

ئەستێرەی ئەرسیناڵ ئیمیریك ئۆبامیانگ وەڵامی تۆمەتەكانی تۆنی كرۆسی دایەوە، كە تێیدا ماسكی باتمان و سپایدەرمان دەپۆشێت.

ئۆبامیانگ لە تویتەر وەڵامی كرۆس دەداتەوە: ئازیزم كرۆس، ئایا تۆ منداڵت هەیە؟ تەنها وویستم ئەوەت پێ بڵێم چەند جارێك ئەوەم بۆكوڕەكەم ئەنجامداوە وە دووبارە دەیكەمەوە.

” هیوادارم ڕۆژێک لە رۆژان منداڵتان هەبێت و دڵخۆشیان بکەن ، وەك ئەم خوێندكارانەی ناوەندی باس لەو خۆشیە دەكەن، كە ئاهەنگگێڕانەكەم لە ناویاندا بڵاوبووەتەوە.

شایەنی باسە ئۆبامیانگ چەند جارێك بەو شێوەیە ئاهەنگی گێڕاوە، ئەو كاتانەی كە لە بۆندسلیگا لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند یاری دەكرد ئەوەی ئەنجامداوە و هەروەها لەگەل ئەرسیناڵیش كردوویەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button