ئینگلتەرا

یاریزانێكی مانچستەر یۆنایتد دوای كەمی بەشداریكردنی لە یاریەكان پەیامی ڕاهێنەرەكەی ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا- دۆنی ڤان دی بیك، یاریزانی یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی ، پەیامی ئۆلی گونار سۆلشایەری ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان كە بۆی ناردووە ئاشكرا دەكات.

ناوەڕاستكارە هۆڵەندیەكە لە گواستنەوەكانی هاویندا لە یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندیەوە پەیوەندی بە مانچستەر یۆنایتدەوە كرد بە بڕی 40ملیۆن پاوەند.

ڤان دی بیك بە شێوەیەكی بەردەوام بەشداری یاریەكانی نەكردووە، بەڵكو لە هەندێك یاریدا سۆلشایەری ڕاهێنەر بە شێوەی یەدەگ پشتی پێ بەستووە، تا ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنها 74 خولەك بەشداری كردووە.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕاستكارە هۆڵەندیەكە ووتی: بێگومان دەمەوێت زیاتر یاری بكەم، بەلام چێژ لە یاریزانبوون لەم یانەیە وەردەگرم،من كەسێكی زۆر ئارامم.

سەبارەت بە پەیامەكەی سۆلشایەر ووتی: ڕاهێنەر داوای لێكردم ئارام بگرم، بەردەوام بم لە ڕاهێنان كردن، بە دڵنیاییەوە كاتی من لەگەل شەیتانە سورەكان بەڕێوەیە، من ئامادەم بۆ ئەو كاتانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button