ئه‌وروپائیسپانیا

هێرشێکی نوێ دەکرێتە سەر میسی

یاریگا
ماوەیەکە کەسە نزیکەکانی ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا بە توندی رەخنە لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنا دەگرن و بە هۆکاری ئاست نزمی ئەو یاریزانە ناوی دەبەن.

بەم دواییە مامی یاریزانە فەڕەنسیەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرت بیبڵ هێرشی کردووەتە سەر یاریزانەکەی تانگۆ و دەڵێت ” ئەو کاتەی گریزۆ پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە کرد، زانیم ئەرکی قورسە و بە هۆی میسیەوە هیچ گرنگیەک بە تواناکانی ئەو نادرێت، چونکە ئەو یاریزانە دۆخەکەی ئەو یانەیەی کۆنترۆل کردووە و بە ئارەزووی خۆی هەڵس و کەوت دەکات “.

مامەکەی گریزمان دەشڵێت زۆر شت هەیە کە لەو یانەیە روو دەدەن، بەڵام لە کاتی خۆی ئاشکرای دەکەم و هیواداریشم ئانتوان بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی.

Back to top button