ئه‌وروپائیسپانیا

” هۆکاری خراپی ئاستی گریزمان رەفتارەکانی میسیە “

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەو کاتەی پەیوەندی بەم یانەیەوە کردووە، نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

ئێریک ئۆلاتس، راوێژکاری پێشووی یاریزانە فەڕەنسیەکەی بلاوگرانا پێیوایە ئەو یاریزانە لە هەر یانەیەک بێت دەتوانێت یەکێک لە باشترینەکانی جیهان بێت، بەڵام چونکە لیۆنێل میسی نەیویستووە کارگێری یانەکەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە، رەفتارەکانی لەگەڵی باش نین و زۆرجار لە یاریگا یارمەتی نادات، بۆیە ئەو یاریزانە ئاستی وەکو پێویست نیە.

راوێژکارەکەی گریزۆ دەشڵێت، ئاگاداربووم ئەو کاتەی بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەدا، میسی زۆر داوای کرد نێیمار بگوازنەوە.

Back to top button