ئه‌وروپا

ڕامۆس ڕیكۆردێكی مێژووی بۆفۆن یەكسان دەكاتەوە

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ژمارەیەكی مێژووی جیانلویجی بۆفۆن گۆڵپارێزی مێژووی هەلبژاردەی ئیتاڵیا یەكسان دەكاتەوە.

سێرجیۆ ڕامۆس ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا شەوی ڕابردوو بەشداری لە یاری دۆستانەی هەلبژاردەكەی كرد بەرامبەر هۆڵەندا .

بە پێی تۆڕی هەوالی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، ڕامۆس بەشداری لە 176 یارى كردووە لەگەل لارۆخا،بەوەش لەگەڵ گۆڵپارێزی ئیتاڵیا جیانلویجی بۆفۆن یەكسان بوویەوە لە ژمارەی یاریە نێودەوڵەتیەكان وەك یاریزانێكی ئەوروپی.

بۆفۆن و ڕامۆس تاكە دوو یاریزانی ئەوروپین بەشداری زۆرترین یارییان كردبێت لەگەل هەڵبژاردەكانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button