ئیسپانیاگرنگترین

بارسا و یاریزانانەکانی لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکەنیان نەگەشتنە رێککەوتن

یاریگا-گفتوگۆیەکی درێژخایەنی درەنگانێکی شەوی رابردوو لە نێوان بارسێلۆنا و بریکاری یاریزانەکان بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.

بارسا دەڵێت ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە داهاتی یانەکە کەمیکردەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ـەوە و پێویستی بەوەیە چاکسازی بکات لەو ١٩١ ملیۆن یۆرۆیەی ساڵانە دەیداتە موچەی یاریزانان.  بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی یانەکە چەند رۆژێکە لە کۆبوونەوەی ماندووکەردان لەگەڵ بریکارەکان و  کۆبوونەوەی دواتر لە ٢٣-١١ دا دەبێت و بەهیوان بگەنە رێککەوتنێک.

بلەوگرانا دەیەوێت ٣٠٪ی موچەی سەرجەم یاریزانانی ببڕێت لە نێویاندا لیۆنێل مێسی، ئەم بڕەش لەلایەن یاریزانەکانەوە قبوڵنەکراوە. هەرچەندە رەزامەندن موچەکانیان کەمبکرێتەوە بەڵام رێژەی دیاریکراو بە زۆر دەزانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button