یاریگا-گفتوگۆیەکی درێژخایەنی درەنگانێکی شەوی رابردوو لە نێوان بارسێلۆنا و بریکاری یاریزانەکان بە بێ ئەنجام کۆتایی هات.
بارسا دەڵێت ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە داهاتی یانەکە کەمیکردەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ـەوە و پێویستی بەوەیە چاکسازی بکات لەو ١٩١ ملیۆن یۆرۆیەی ساڵانە دەیداتە موچەی یاریزانان. بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی یانەکە چەند رۆژێکە لە کۆبوونەوەی ماندووکەردان لەگەڵ بریکارەکان و کۆبوونەوەی دواتر لە ٢٣-١١ دا دەبێت و بەهیوان بگەنە رێککەوتنێک.
بلەوگرانا دەیەوێت ٣٠٪ی موچەی سەرجەم یاریزانانی ببڕێت لە نێویاندا لیۆنێل مێسی، ئەم بڕەش لەلایەن یاریزانەکانەوە قبوڵنەکراوە. هەرچەندە رەزامەندن موچەکانیان کەمبکرێتەوە بەڵام رێژەی دیاریکراو بە زۆر دەزانن.