فه‌ره‌نسا

پیلی: مباپێ پێوویستی بەوە نیە پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت

یاریگا- ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل پیلی پێی وایە كە مباپێ پێوویستی بە جێهێشتنی پاریس نیە لە ئێستادا.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لە پەیوەندیكردنی مباپێ دەكەن بە ڕیاڵ مەدریدەوە.

سەبارەت بەوە پێلی ووتی: مباپێ هاوشێوەی من بوو كاتێ یاریزان بووم، من یەكێكم لەو كەسانەی كە سەرسامم پێی، شێوازی یاریزان بڕین و یاریكردنمان لەیەك دەچێت.

ئەفسانەكەی سامبا بەردەوام بوو ووتی: ئەو بەهرەیەكی نایابی هەیە ، بەڵام تۆپی پێی ئێستا پێوویستی بە جەستەیەكی بەهێز هەیە، پێویستە لەسەر مباپێ گرنگی بەو لایەنە بدات، ئەو هێشتا لاوە زۆر شت ماوە فێر بێ.

سەبارەت بە پاریس بەڕای گۆڵكارەكەی پێشووی سامبا پێویست ناكا یانەكەی بەجێ بهێڵێت تا ببێت بە باشترین یاریزانی جیهان، ئەو پێویستە لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت تا ببێت بە باشترین یاریزانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button