ئیسپانیا

كارڤاخال: تا مردن لەگەل زەیدانین و بۆ هەموو نازناوەكان دەجەنگین

یاریگا: دانی كارڤاخال ، بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیكردەوە یانەكەی بۆ سەرجەم نازناوەكان دەجەنگێت.

ڕیاڵ مەدرید بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت لە ڕیزبەندی كۆمەڵەكەی لە چامپیۆنسلیگ و هەروەها شكستەكەی ئەم دواییانەی بەرامبەر ڤالینسیا.

كارڤاخال لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە ووتی: هەركەسێك لە ماوەی ئەم ساڵانەدا لێرە بووە ڕاهاتووە لەسەر ئەو بردنەوە و دۆڕانانە، بردنەوەی یاریەكی وەك ئینتەر و هەروەها شكست بەرامبەر ڤالینسیا ، دەبێت ڕابێیت لەو هەڵبەز و دابەزینانە.

هەروەها ووتیشی: ئێمە لەگەل یانەكەمان و ڕاهێنەرەكەمانداین تا مردن، هەموومان بە یەک ئاراستەدا دەڕۆین ، یانەیەكی گەورەمان هەیە،ئەوەی پێوویستە لەسەرمان بیكەین هەوڵ بدەین هەموو یاریەك سەربكەوین و بۆ سەرجەم نازناوەكان بجەنگین.

سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: لە ئێستادا لەگەڵ یانەكە لە گفتوگۆداین، گرێبەستەکەی من تا ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت و باس لە هەندێک پێشکەوتن دەکەین ، بەڵام ئەو پێگەیەی کە یانەکە پێیدا دەڕوات ئاسان نییە ، بەتایبەت لە رووی داراییەوە.

سەبارەت بە پێكانەكەی و ماوەی گەڕانەوەی ووتی: من ئێستا باشترم، ماوەی دووركەوتنەوەكەم 10 هەفتە بوو، هەینی داهاتوو دەبێتە شەش هەفتە، لە ئێستادا بە باشی كار دەكەم و دەتوانم بە تۆپ ڕاهێنان بكەم، هیوادارم دوای یاریە نێودەوڵەتیەكان بتوانم بگەڕێمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button