یاریگا

بارسێلۆنا: ئانسو فاتی لە ئەژنۆیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا ڕاگەیەندراوی فەرمی لە بارەی پێکانەکەی ئانسو فاتی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە یاریزانه لاوەکەیان نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت.

تۆزێک پێش ئێستا بلاوگرانا لە ڕێگەی پێگه فەرمییەکانی خۆیەوە بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی دووشەممه نەشتەرگەری لە ئەژنۆێ چەپی یاریزانەکە ئەنجام دەدرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆر ڕۆمان کوگات و بە سەرپەرشتی تیمی پزیشکی یانەکە.

بارسا ئەوەشی خستۆته ڕوو کە دوای نەشتەرگەرییەکە، زانیاریی لەسەر ئەنجامەکەی و ئەگەری ماوەی دوورکەوتنەوەکەی بڵاو دەکەنەوە.

فاتی لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس دووچاری پێکان هات لە ئەژنۆی چەپیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button