یاریگا

سۆڵشایەر گەشتەوە بە فێرگسۆن

یاریگا- دوای ماوەیەک لە ڕەخنەکان دژی سۆڵشایەر و ئەنجامەکانی لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە چەند یاریی ڕابردوویاندا، ڕاهێنەرە نەرویجیەکەی بە سەرکەوتنێکی 3-1 بەسەر ئیڤەرتۆندا تا ڕادەیەکی باش گومانەکانی ڕەواندەوە.

مان یو لە هەفتەی هەشتی خولی ئینگلیزیدا لە یاریگای ئیڤەرتۆن بردنەوەی تۆمار کرد و بۆ حەوتەمین یارییە لە دەرەوەی ئۆڵدترافۆرد بە سەرکەوتنەوە دەگەڕێنەوە مانچستەر کە ئەو ژمارە پێشتر سێر ئەلێکس فێرگسۆن تۆماری کردبوو.

ڕووبەروو بوونەوەی لەگەڵ کوڕانی کارلۆ ئەنچلۆتی، دەنگۆی ئەوەی لەسەر دروست بوو بوو کە سەنگی مەحەکە بۆ سۆڵشایەر و گەرەنتی مانەوەی لەگەڵ مان یو.

بابەتی زیاتر

Back to top button