ئیسپانیا

سوارێز: بەرگری دەكەم لە درێسی ئەتلەتیكۆ تا مردن

یاریگا: لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە ڕۆشتنی لە بارسێلۆنا و پەیامەكەی كومان دەكات كە بۆی ناردووە.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا سوارێز ووتی: ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێك هاوڕێم لە بارسێلۆنا هەستێكی تایبەتە ، پارێزگاری لە درێسی ئەتلەتیكۆ دەكەم تا مردن ، چونكە بۆ هەر یانەیەك یاریم كردبێت پارێزگاریم لێكردووە.

سەبارەت بە ڕۆشتنی لە بارسا گۆڵكارە ئۆرۆگوایەكە ووتی: كومان پەیوەندیەكی تەلەفۆنی پێوە كردم و پێی ووتم دەبێت یانەكە بەجێبهێڵم، منیش پێم ووت مافی ئەوەم هەیە ڕاهێنان بكەم لەگەڵ بارسا تا ئەو كاتەی چارەسەرێك دەدۆزمەوە.

”میسی تا ئێستا چێژ وەردەگرێت و خۆ بە دەستەوە نادات، هەندێك جار تۆپەكە نایەوێت بچێتە ژوورەوە،بەڵام بەردەوام هەوڵ دەدات، ئەوەش ئەو شتەیە كە لەسەری دەڵێن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button