ئه‌وروپا

لێدوانی ئاگرینی تۆخێل سەبارەت بە نەیمار و مباپێ

یاریگا: تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لێدوانی ئاگرینی دا سەبارەت بە پەیوەندیكردنی نەیمار دا سێلڤا و كیلیان مباپێ دوو ئەستێرەی یانەكەی بە هەڵبژاردەكانیانەوە بۆ ئەوەی بەشداری یاریەكان بكەن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یانەی پاریس سان جێرمان ڕوووبەڕووی ستاد ڕین بێتەوە لە میانەی یاریەكانی خولی فەڕەنسیدا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕین تۆخێل ووتی: هیچ شتێك نیە ئێمە بیكەین سەبارەت بە بانگهێشتكردنی نەیمار و مباپێ ، پێوویستە هەلبژاردەكان گرنگی بدەن بە یاریزانە پێكراوەكان.

” هەڵبژاردەكان مافی خۆیانە یاریزانەكان بانگهێشت بكەن،ناتوانین هیچ بكەین دەربارەی ئەمە، پێم باشە ئەگەر یاریزانەكان پێكانیان هەبێت و نەتوانن یاری بكەن بیانگێڕنەوە”.

تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل سەرەڕای پێكانەكەی نەیمار ناوی لە لیستی یاریزانەكاندا داناوە ، بە هەمان شێوەی دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا كە كیلیان مباپێی بانگهێشتكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button