ئیسپانیا

بارسا و ڕاکوتین ڕێککەوتنەوە

یاریگا- بارسێلۆنا و کۆمپانیای سپۆنسەرکردنی یانەکە گرێبەستی نێوانیان نوێ کردەوە.

ئەمڕۆ لە ڕێککەوتنێکی دوولایەنەدا بلاوگرانا و کۆمپانیای Rakutenی کە سپۆنسەری سەرەکی یانەکەیە، گرێبەستەکەیان بۆ ساڵێکیتر نوێ کردەوە و بەوشێوەیەش ناوی کۆمپانیاکە بە درێس و ڕووکاری کامپ نو تا ساڵی 2022 دەمێنێتەوە.

ڕاکوتین کۆمپانیایەکی ئیلیکترۆنی و ئینتەرنێت و بازرگانی ئۆنلاینە و لە 1997 دامەزراوە. لە ساڵی 2017 بە فەرمی بوو بە سپۆنسەری سەرەکی بارسا بە ڕێکەوتنێک بەهای 220 ملیۆن یۆرۆو شوێنی Qatar Airwaysی گرتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!