ئینگڵته‌را

خەونی یاری کردنی بۆ ڕیاڵ نرخی پۆگبای بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە

یاریگا- ئاستە ناجێگیرەکەی پۆڵ بۆگبا لەگەڵ مانچستەر یونایتد هێندەیتر نیشانەی پرسیاری خستۆتە سەر داهاتووی ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانەکەی و جارێکیتر بابەتی ڕۆشتنی بۆتە جێی باسی مێدیاکان.

پۆگبا و مان یو بە کاتێکی باشدا گوزەر ناکەن و یانەکەش دەیەوێت دەستبەرداری هەندێک لە یاریزانەکانی بێت و ناوی پۆگباش دیارترینیانه لەگەڵ لەسەر کار لابردنی سۆڵشایەری ڕاهێنەر.

بە گوێرەی هەواڵێکی کاڵچۆمیرکاتۆ کە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش گرنگی پێ داوه، مانچستەر نرخی ناوەڕاستکارەکەی بۆ 53 ملیۆن پاوەند (60 ملیۆن یۆرۆ) دابەزاندووە و خودی یاریزانەکەش ڕۆڵی هەبووە لەم هەنگاوە تا ڕیاڵ مەدرید لە مامەڵەکە بێتە پێشەوە کە ماوەیەکی زۆرە وەک نزیکترین یانە لێوەی، باس دەکرێت.

پۆگبا پێشتر لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا نەیشاردۆتەوە کە یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید خەونی هەموو یاریزانێکە  بەتایبەت گەر زینەدین زیدانیش ڕاهێنەریانبێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button