چامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دیاری کرا

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا ناسنامەی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ بەفەرمی ئاشکرا کرا.

دیگۆ جۆتا، کە هاتریکی تۆمار کرد لە بردنەوە گەورەکەیان 5-0 بەرامبەر ئەتڵەنتا، وەک باشترینی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان دەستنیشان کرا.

پاڵێوراوانیتر بۆ ڕکابەرایەتیکردنی باشترینی هەفتە، هەریەکە لە ئێرلینگ هالاند لە بروسیا دۆرتمۆند کە دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد لە بردنەوەیان 3-0 بەسەر کلوب بروج، ئالسانی پلی وشنگلادباخ کاتێک هاتریکی کرد لە دژی یانەی شاختار و 6-0 یارییەکەیان بردەوە. یوسف نەسیری لە سێڤیا کە یانەکەی لە شکست ڕزگار کرد بەو دوو گۆڵەی لە کراسنۆداری تۆمار کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button