ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

” گواستنەوەی پۆگبا لە پلانەکانمادایە “

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یەکێک بووە لە ئامانجەکانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی و بەرپرسێکی یانەکەش ئەم هەواڵە پشت راستدەکاتەوە.

فابیۆ پاراتیچی بەرێوەبەری وەرزشی خانمە پیرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت دەڵێت ” هەمیشە گرنگیمان بە یاریزانە فەڕەنسیەکەداوە و ئامانجمانە لە داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانمان بگەڕێننەوە، بەڵام ئەو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و دەمانەوێت رێز لە گرێبەستەکەی بگرین و دڵنیاشین رۆژێک دێت و دەگەڕێتەوە یانەکەمان “.

پۆگبا بەم دواییە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یو نوێکردووەتەوە و تاوەکو ئەو ماوەیە ناتوانێت بەبێ رەزامەندی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button