ئیتاڵیا

یاریزانێكی پێشووی یوڤێنتوس هێرش دەکاتە سەر ڕۆناڵدۆ: “نەزان و بێ رێز بەرامبەر هاوتیمەكانی”.

یاریگا: باسكوال برونۆ بەرگریکاری پێشووی یوڤێنتوس هێرشێکی توندی کردە سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی كردووە.

ڕۆناڵدۆ بەمدواییانە دوای چاکبوونەوەی لەڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕایەوە بۆ یانەكەی ، دوای بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ دوو گۆڵی بەرامبەر سپیزیا تۆمارکرد.

برۆنۆ هێرشی کردە سەر ئەستێرەی پورتوگالی و ووتی: ” ڕۆناڵدۆ نەزانە ، دوو ساڵە لە ئیتالیایە و هێشتا فێری قسەکردن بە زمانی ئێمە نەبووە و تەنانەت هەوڵیش نادات ئەم زمانە فێر بێت بۆ ڕێزگرتن لەو وڵاتەی کە تێیدا
نیشتەجێیە “.

بەرگریکاری پێشووی یوڤێنتوس لە هێرشەکەیدا بۆ سەر دۆن بەردەوام بوو و وتی: ”ئەو هێشتا زمانی ئیسپانی بەکاردێنێت هەرچەندە زمانی دایكی خۆی نییە ، بەڵام ڕێز لەئیسپانیا ئەگرێت و لەماوەی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید فێری زمانەکەیان بووە ، بەڵام لەگەڵ یوڤێنتوس ئەو كارەی ئەنجام نەدا”.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەو ڕێز لە هاوتیمەكانی یان ئیتاڵیەكان ناگرێت، ئەوەش بۆ من زۆر بێزاركەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button